سەردانی قەرەداغیان کرد
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی قەزای قەرەداغ دەکەن و چەند شوێنێک سزادەدەن
لە سەر داوای شیرین مەحمود، قائیمقامی قەزای قەرەداغ و بە ئامانجی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ و دوکان و مارکێتەکانی قەزاکە ، لیژنەی باڵا و لیژنە تایبەتمەندەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، سەردانی قەزای قەرەداغیان کرد.
لە سەردانەکەیاندا، لیژنەکان بەووردی بەدواداچوونیان بۆ دوکان، مارکێت و خواردنگەکانی قەزاکە کرد بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان،
لە ئەنجامی پشکنینەکاندا، چەند سەرپێچییەک تۆمارکران و بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان چەند شوێنێک سزادران، لە بەرامبەریشدا دەستخۆشی لەو شوێنانە کرا کە بەتەواوی پابەندی مەرجەکانی کارکردن بوون.
قائیمقامیەتی سلێمانی جەخت دەکاتەوە، سەردان و بەدواداچوونی لیژنە هاوبەشەکان جگە لە ناو شاری سلێمانی، بۆ تەواوی قەزا، ناحیە و شارۆچکەکانی دیکەی سەر بە پارێزگاکە بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی.
خولێکی ڕاهێنانی تیۆری و پیشەیی بۆ خوێندکاران و دەرچووانی بەشی یاسا ڕێک خست.
ئەنجومەنی خوێندکارانی یاسای کوردستان، بە هاوکاریی ڕێکخراوی هاوشاریانی سلێمانی، خولێکی ڕاهێنانی تیۆری و پیشەیی بۆ خوێندکاران و دەرچووانی بەشی یاسا ڕێک خست.















