فستیڤاڵی پایزە ڕێکخراوی دڵی سلێمانی شێفەکان
پەروەردەی سلێمانی
پەروەردەی سلێمانی تا رۆژی ۱٠/۱٠ مۆڵەتی بە دایکان و باوکان دا...
بە نوسراوی رەسمی پەروەردەی گشتی سلێمانی، رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ( باخچەی منداڵان - قوتابخانه - خوێندنگه ) کان بکەنەوە کە نابێت فشار بکەن لە قوتابی و خوێندکار بۆ پۆشینی جل و بەرگی دیاری کراو لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ، کاتیان پێ بدهن تا (٢٠٢٦/١٠/١٠) بۆ ئەوەی هەڵئاوسان دروست نەبێت لە بازار و خێزانەکان زەرەرمەند نەبن .
بڕیاردرا 50% داشکاندن بۆ قەرزی
داشکانن بڕیاردرا 50% داشکاندن بۆ قەرزی کۆنی کارەبا درێژکرێتەوە
داشکاندنەکە لە 24-09-2026 تاوەکو 18-10-2026 بەردەوام دەبێت و رێژەی 50% بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ، هەروەها 25% بۆ هاوبەشانی پیشەسازی و بازرگانی دەگرێتەوە.
بەشی مۆڵەت
ئاگادارییەک لەبەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم هاوڵاتییان
وەک بەڕێزتان ئاگادارن لە ماوەکانی ڕابردوودا زۆرێک لە خەڵک بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی نەیان ئەتوانی کۆدی سەردانیکردن بۆ بەشی مۆڵەت وەربگرن، وەک ئەرکی خۆمان بەردەوام بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین تاهاوڵاتییان بتوانن بە ئاسانی و بێ کێشە سەردانمان بکەن و ئێمەش بەخۆشحاڵییەوە مامەڵەکانیان بۆ بەڕێ بکەین.
پاش بەدواداچوون و خوێندنەوە بۆ داتاکانی پێشووتر کە داواکاری ئەنجام دراوە بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن، لە رۆژی شەممەوە ۱۲/۹/۲٠۲٦ هاوڵاتی لەکاتی پڕکردنەوەی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بۆ وەرگرتنی کۆدەکە پێویستە پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بێت، تکایە بە وردی بیخوێننەوە و پابەندی بن بەپێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک مامەڵەکەت بۆ ڕایی ناکرێت لە بەشی مۆڵەت:
۱: ناوی سیانی دروست
۲: ژمارەی تەلەفوونی ئەو کەسەی دەیەوێت کارەکەی بۆ ڕایی بکرێت لە بەشی مۆڵەت.
۳: وێنەی رووخساری ئەو کەسەی دەیەوێت کارەکەی بۆ ڕایی بکرێت لەبەشی مۆڵەت. ( ئاگاداربە: بەکارهێنانی ئیمۆجی یان وێنەگرتنەوە لەبەر شاشە ڕێگەپێدراو نییە، پێویستە رووخساری راستەوخۆی کەسەکە بێت)
ئەم تۆمارانەی داواکرا، لە کاتی چێککردنەوەی لە بەشی مۆڵەت لەڕێگەی QR Scanner هەر یەکێک لەو زانیارییانە وەک خۆی نەبێت و ساختە کرابێت و لە سیستەمەکە بوونی نەبێت کەسەکە مامەڵەکەی بۆ ڕایی ناکرێت، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قۆرخکاری و دەستەبەرکردنی یەکسانی بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی دەیانەوێت سەردانمان بکەن.
تێبینی: کۆدی نۆرەگرتن (شەفتی بەیانیان) لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە بەردەستە، وە شەفتی ئێواران تەنها بۆ رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) بەردەستە.
یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری هونەری و بەگەڕخستن و کاروباری کارگێڕی و دارایی لە فڕۆکەخانە دەستبەکاربوون
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٩/٩ بە ئامادەبوونى بەڕێزان (شاهۆ عوسمان کەریم) جێگری پارێزگاری سلێمانی و (ڕێباز محمد خلیل) بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە-بەوەکالەت, لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەر و لێپرسراوى بەڕێوەبەرایەتى و بەشە جیاجیاکانى فڕۆکەخانە, هەریەک لە بەڕێزان (شێرزاد حسێن حامد) وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری هونەری و بەگەڕخستن/بەوەکالەت و (هەنگاو ڕەمزی ابراهیم) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی/بەوەکالەت لە فڕۆکەخانە دەستبەکاربوون.
https://www.facebook.com/share/r/1DWr9FSM28/
https://www.facebook.com/share/r/1DWr9FSM28/کۆمپانیای هۆشیار بابان ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی مامۆستایانی هەڵەبجە بۆ پێدانی سەیارە بە شێوازی قیست.
ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەینەوە
ئاگادارییەک بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکات، بە مەبەستی کارئاسانی هاتووچۆ و خێراکردنی جێبەجێکردنی کارەکانی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار، سبەی سێشەممە بەشێوەیەکی کاتی لە دوو کاتی ڕۆژ و شەودا دادەخرێت.
کاتی ڕۆژ: لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی تا ١ـی دوانیوەڕۆ.
کاتی شەو: لە کاتژمێر ١٢ـی شەو تا ٦ـی بەیانی ڕۆژی دواتر.
داواکارین لە هاوڵاتییان و شۆفێران هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی بکەن و لەو کاتانەدا تا دەتوانن لە بەکارهێنانی ئەو شەقامە خۆبپارێزن، هەروەها شەقامی تەنیشت وێستگەی کارەبای "شەهید حەمە سەعید" وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، تیمەکانمان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی کارەکان لە ماوەیەکی کەمتر لە کاتی دیاریکراو تەواو بکرێت و شەقامەکە زووتر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان بکاتەوە.
تونێلی پێشرەو لە کاتی دروستکردنی ..
تونێلی پێشرەو لە کاتی دروستکردنی دا ...
سلێمانی ، چیای ئەزمەر ، 15 ئابی 2005
تێبینی : تونێلی پێشرەو دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیای ئەزمەر کە بەشی دیوی سلێمانی بە ناحیەی سیتەک دەبەستێتەوە ، درێژی تونێلەکە 2کم و 344مەترە ، وە پانیەکەی 11مەتر و 65سم و بەرزیەکەشی 8مەتر و75سم و لەلایەن کۆمپانیای ( ICG ) ئێرانی لە کۆتای سالی 2004 دەست کرا بە دروستکردنی ..
































