JJnews Logo
📅 دەزگای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی JJnews
🔥 بەپەلە
بەخێربێن بۆ ناوەندی هەواڵی JJnews...
دوایین هەواڵەکان

پەروەردەی سلێمانی

 پەروەردەی سلێمانی تا رۆژی ۱٠/۱٠ مۆڵەتی بە دایکان و باوکان دا... 

بە نوسراوی رەسمی پەروەردەی گشتی سلێمانی، رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ( باخچەی منداڵان - قوتابخانه - خوێندنگه ) کان بکەنەوە کە نابێت فشار بکەن لە قوتابی و خوێندکار بۆ پۆشینی جل و بەرگی دیاری کراو لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ، کاتیان پێ بده‌ن تا (٢٠٢٦/١٠/١٠) بۆ ئەوەی هەڵئاوسان دروست نەبێت لە بازار و خێزانەکان زەرەرمەند نەبن .


بڕیاردرا 50% داشکاندن بۆ قەرزی

داشکانن بڕیاردرا 50% داشکاندن بۆ قەرزی کۆنی کارەبا درێژکرێتەوە


 داشکاندنەکە لە 24-09-2026 تاوەکو 18-10-2026 بەردەوام دەبێت و رێژەی 50% بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ، هەروەها 25% بۆ هاوبەشانی پیشەسازی و بازرگانی دەگرێتەوە.


مۆبایلی ئایفۆن 18 گەیشتە شاری سلێمانی


https://www.facebook.com/share/v/1BYQdubF4h/ 

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی و چەند پرسێکیتری گرنگ قسەدەکات


https://www.facebook.com/share/v/1Lg48A5TRR/ 

لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت لەسلێمانی




https://www.facebook.com/share/v/1F5iv7mprr/ 

لەبازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتوەتەوە



 

بەشی مۆڵەت

 ئاگادارییەک لەبەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم هاوڵاتییان


وەک بەڕێزتان ئاگادارن لە ماوەکانی ڕابردوودا زۆرێک لە خەڵک بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی نەیان ئەتوانی کۆدی سەردانیکردن بۆ بەشی مۆڵەت وەربگرن، وەک ئەرکی خۆمان بەردەوام بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین تاهاوڵاتییان بتوانن بە ئاسانی و بێ کێشە سەردانمان بکەن و ئێمەش بەخۆشحاڵییەوە مامەڵەکانیان بۆ بەڕێ بکەین. 


پاش بەدواداچوون و خوێندنەوە بۆ داتاکانی پێشووتر کە داواکاری ئەنجام دراوە بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن، لە رۆژی شەممەوە ۱۲/۹/۲٠۲٦ هاوڵاتی لەکاتی پڕکردنەوەی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بۆ وەرگرتنی کۆدەکە پێویستە پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بێت، تکایە بە وردی بیخوێننەوە و پابەندی بن بەپێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک مامەڵەکەت بۆ ڕایی ناکرێت لە بەشی مۆڵەت: 

۱: ناوی سیانی دروست 

۲: ژمارەی تەلەفوونی ئەو کەسەی دەیەوێت کارەکەی بۆ ڕایی بکرێت لە بەشی مۆڵەت. 

۳: وێنەی رووخساری ئەو کەسەی دەیەوێت کارەکەی بۆ ڕایی بکرێت لەبەشی مۆڵەت. ( ئاگاداربە: بەکارهێنانی ئیمۆجی یان وێنەگرتنەوە لەبەر شاشە ڕێگەپێدراو نییە، پێویستە رووخساری راستەوخۆی کەسەکە بێت) 

ئەم تۆمارانەی داواکرا، لە کاتی چێککردنەوەی لە بەشی مۆڵەت لەڕێگەی QR Scanner هەر یەکێک لەو زانیارییانە وەک خۆی نەبێت و ساختە کرابێت و لە سیستەمەکە بوونی نەبێت کەسەکە مامەڵەکەی بۆ ڕایی ناکرێت، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قۆرخکاری و دەستەبەرکردنی یەکسانی بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی دەیانەوێت سەردانمان بکەن. 

تێبینی: کۆدی نۆرەگرتن (شەفتی بەیانیان) لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە بەردەستە، وە شەفتی ئێواران تەنها بۆ رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) بەردەستە.