ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە
سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی بڵاوبوونەتەوە، ڕایدەگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە و پسوولەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی ناگرێتەوە. جێگای باسە کە قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی بگات بە ناوچەکانیان.
لە ئێستادا پسوولەی مانگانەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لەماوەی 50 ڕۆژ لەدوای دەرچوونی پسوولەکە بدرێت بەشێوەیەکی ئاسایی.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کەمتر لە 20 ڕۆژی ماوه، وەزارەتی کارەبا هانی هاوبەشانی کارەبا دەدات لەوەی قەرزە کۆنەکانییان بدەنەوە.
