JJnews Logo
📅 دەزگای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی JJnews
🔥 بەپەلە
بەخێربێن بۆ ناوەندی هەواڵی JJnews...
دوایین هەواڵەکان

وەزیری پەروەردە سەردانی سلێمانی کرد




 وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی ٨ی ٢٠٢٦  بەڕێز د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو لە لایەن بەرێزان مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا حەوێز محەمەد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەرەكانی بەشەكانی ناو دیوان پێشوازی لێكرا.


پاشان لە كۆبونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارە کارگێڕییەکان و باشتركردنی بەرێوەچونی مامەڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان كرا بە گشتی و بەڕێزیان ڕایگەیاند لە وەزارەتی پەروەردە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکەین بۆ هەر کارێک خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە بکات لە شاری سلێمانی.وەزیری پەروەردە سەردانی سلێمانی کرد