لە ناوەندی گۆیژە مەراسیمێکی تایبەت بەڕێوەچوو
ناوەندی وەرزش و لاوانی گۆیژەی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ کۆتایی بەمەراسیمی خولی درومان هێنا کە بە هاوکاری نوسەرو ژنە شۆڕشگێڕ خاتوو گەلاوێژ کرابوەوە ماوەی یەک مانگ بەردەوام بو.
عبدول شێخ نەجم لێپرسراوی ناوەندەکە ، تایبەت بۆ JJN ڕایگەیاند: خاتوو گەلاوێژ و ستافەکەی هاوکارمان بو بۆ کردنەوەی خولەکە کە نزیکری ٤٠ فێرخواز ی ژن تێیدا بەشداربوو ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ ٢٣ی ئاب ، بە ڕێکخستنی مەراسیمێک تایبەت بە
بەخشینی بڕوانامە و ڕێزلێنان و خەڵات پێشکەش کردن بەفێرخوازان کۆتایمان بە خولەکە هێنا.
















