JJnews Logo
📅 دەزگای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی JJnews
🔥 بەپەلە
بەخێربێن بۆ ناوەندی هەواڵی JJnews...
دوایین هەواڵەکان

ڕوداوێکی هاتووچۆی سەخت

 لە ڕووداوێکی قورسی هاتوچۆ دا لە شاری سلێمانی؛ کچێک بە سەختی بریندار بوو

​ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە شەقامی قەلەڕەیسی شاری سلێمانی ڕوویدا، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشا بە سێ ستوونی (عەموودی) کارەبادا.

​بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆی سلێمانی، شۆفێرەکە کچێک بووە و لە ئەنجامی توندی ڕووداوەکە بە سەختی بریندار بووە. دوای ڕووداوەکە، بە زووترین کات تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و بریندارەکەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە پەلە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.