JJnews Logo
📅 دەزگای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی JJnews
🔥 بەپەلە
بەخێربێن بۆ ناوەندی هەواڵی JJnews...
دوایین هەواڵەکان

سەیری ئەم زاڵمانەکە

 لە ئەنجامی زانیاری وودی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەشی ناوشار بووە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە باخێکدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی ناتەندروستدا دەگرن 

ئەمڕۆ لە ئەنجامی بەدواداچوونێکی وورددا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە باخێکدا لە نزیک گەڕەکی سەرچنار دەستیان گرت بەسەر گۆشتی چەندین سەر ئاژەڵی نەخۆش و لاوازدا، کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بەدەر لە مەرجە تەندروستییەکان سەربڕدرابوون.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: خاوەنی شوێنەکە بەنیاز بووە ئەو گۆشتە نا تەندروستە لەسەر ڕێگە سەرەکییەکان بە نرخی هەرزان ساغ بکاتەوە کە خواردنی ئەم جۆرە گۆشتانە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و گونجاو نیە بۆ خواردن.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان راشیگەیاند : لە ئێستادا تەواوی گۆشتەکە دەستی بەسەردا گیراوە و سەرپێچیکارەکەش ڕووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەکرێتەوە. قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی، بەردەوام هاوکار و هەماهەنگی لیژنەکانیان بن. و لەسەرپێچییەکان ئاگاداریان بکەنەوە.